"ئێران ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌وروپا ده‌كات"
وێستگه‌نیوز –
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی فاینه‌نشیاڵ تایمز كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له وڵاتانی ئه‌وروپا.
ڕاپۆرته‌كه‌ی فاینه‌نشیاڵ تایمز پشتی به سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانی ناو ئێران به‌ستووه و ده‌ڵێ كه "له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگ و هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئێران په‌لاماری چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی ده‌دات، له‌وانه‌ش بولگاریا و قوبرس".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه هه‌ن و ئێرانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئامانجیان بگرن".
ڕاپۆرته‌كه له زاری یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانییه‌وه نووسیویه‌تی: "ئێران هه‌وڵی فراوانكردنی جه‌نگ ده‌دات هه‌رچه‌ندێك كه بتوانێت. ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچار بكات كه هێرشی نه‌كاته سه‌ر".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته له كاتێكدایه كه ئه‌و 60 رۆژه‌ی كه دیاریكرابوو بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن كۆتایی هاتووه و گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران گه‌ییشتوونه‌ته بنبه‌ست.
PM:03:44:19/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت