وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئاگربه‌ست قبوڵ ناكه‌ین و ده‌بێت جه‌نگ كۆتایی بێت
وێستگه‌نیوز -
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت جه‌نگ به یه‌كجاری كۆتایی بێت، نه‌ك ئاگربه‌ستی كاتی، ده‌شڵێت: "ده‌ركه‌وت كه ئه‌مریكا ناتوانێت به‌رگری له بنكه‌كانی خۆی بكات له ناوچه‌كه و ئه‌و وڵاتانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكایان تێدا نه‌بووه، زیانی كه‌متریان به‌ركه‌وتووه".
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا كه ئه‌مشه‌و میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی بڵاویانكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*دوای ئه‌م جه‌نگه وێنای (ئێرانی لاواز) به ته‌واوی نه‌ماوه.
*له یه‌كه‌م رۆژی جه‌نگه‌كه‌دا، هۆشداریی توندم داوه‌ته هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه.
*به‌دوای ئاگربه‌ستی كاتییه‌وه نه‌بووین و خوازیاری كۆتاییهێنانی یه‌كجاری و بنه‌ڕه‌تی جه‌نگ بووین.
*ئاگربه‌ستی كاتی ته‌نها دووباره‌بوونه‌وه‌ی ململانێكان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه.
*قه‌ته‌ر و پاكستان رۆڵێكی نێوه‌ندگیری كاریگه‌ریان له نێوان تاران و واشنتۆن بینیوه.
*ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و قه‌ته‌ر له ئاستێكی زۆر باشدایه.
*دیاریكردنی محه‌مه‌د باقر قالیباف وه‌ك سه‌رۆكی شاندی دانوستاندكاری ئێران پێشنیازی خودی سه‌رۆك كۆمار بووه بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی.
*ده‌ركه‌وت ئه‌و وڵاتانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكایان تێدا نییه، كه‌متر زیانیان به‌ركه‌وتووه، چونكه ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی به‌رگری له بنكه‌كانی خۆشی بكات.
PM:09:23:18/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت