تره‌مپ ده‌رگای درێژكردنه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران داده‌خات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی واژۆكراو له‌گه‌ڵ ئێران نادات. ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی واده‌ی گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به گوێره‌ی ئاژانسی "رۆیته‌رز" تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه واشنتۆن "هه‌وڵ نادات یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران درێژبكاته‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی داهاتوو روون بكاته‌وه كه ئیداره‌كه‌ی به‌نیازه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی لێكتێگه‌یشتن بیگرێته‌به‌ر.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكرد و واده‌ی 60 رۆژیان بۆ هه‌ردوو لایه‌ن دابوو بۆ دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و سزاكانی ئه‌مریكا و ئازادی ده‌ریاوانی له گه‌رووی هورمز.
یاداشته‌كه گه‌ره‌نتی راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و هه‌ڵگرتنی قۆناغ به قۆناغی گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێران و سووككردنی هه‌ندێك كۆتوبه‌ندی دارایی كه به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پێندرابوو له‌خۆده‌گرت، له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونه‌كانی ئێرانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجوڵی كه‌شتیوانی.
به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هه‌ره‌سی هێنا و ئێران هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كان ده‌ستپێكرده‌وه و تۆمه‌تباری كردن به پێشێلكردنی رێوشوێنه‌كانی تێپه‌ڕبوون به گه‌رووه‌كه‌دا، هاوكات ئه‌مریكا گه‌مارۆی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كان و كه‌شتیوانیه‌كانی ئێران‌دا سه‌پاند و درێژه‌ی به سزا و هێرشه سه‌ربازییه‌كان دا.
"ڕۆیته‌رز" له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له دانوستانه‌كاندا به‌ره‌وپێشچوون به‌دینه‌هاتوون و هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر واشنتۆن ئه‌و پابه‌ندبوونانه جێبه‌جێ نه‌كات كه له یاداشته‌كه‌دا هاتووه، ره‌نگه تاران ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان په‌ره‌پێبدات.
PM:10:07:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت