فایەق زێدان و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆبوونەوە
وێستگەنیوز -
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆبووەوە و پەرەپێدانی هاوکارییە یاسایی و دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـەی ئابی 2026، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییە یاساییەکان و چارەسەرکردنی پرسە جێبایەخە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق کرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی سووریا، ئەحمەد شەرع پێشوازی لە فایەق زێدان و شاندێکی یاوەری کردووە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و مەزهەر ئەلوەیس وەزیری دادی سووریا بەڕێوەچوو.
لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە ڕێگەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرد لە بوارەکانی دادوەری و یاساییدا.
هەروەها کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرسی گرنگی هاوبەش کە پەیوەندییان بە سەقامگیریی یاسایی و هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی عێراق و سووریاوە هەیە.
PM:10:33:13/08/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت