ڕاپۆرتێک: ئێران هەڕەشەی لێدانی دەیان پێگەی ستراتیژی لە سووریا دەکات
وێستگەنیوز-
ئێران هەڕەشەی لێدانی کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا و ئەنجامدانی هێرشی موشەکیی بەرفراوان دەکات، ئەگەر دیمەشق دەستوەردانی سەربازی دژی حزبوڵا بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـەی ئابی 2026، ئاژانسەکانی لوبنان بڵاویانکردووەتەوە، ئێران پەیامێکی ڕاستەوخۆ و توندی ئاراستەی سووریا کردووە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێکی سەربازیی دیمەشق دژی حزبوڵا لە لوبنان، کە پێدەچێت بە هاندانی ئەمریکا بێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تاران وڵاتانی تورکیا، عێراق، قەتەر و سعوودیەی ئاگادارکردووەتەوە کە هەر جووڵەیەکی سەربازیی سووریا دژی حزبوڵا، دەبێتە هۆی فراوانبوونی ململانێکان و گۆڕینی بۆ شەڕێکی هەرێمی لەناو خاکی سووریادا.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پەیامە ئێرانییەکە لە ڕێگەی ئەنقەرەوە گەیشتووەتە دیمەشق و تێیدا هۆشداری دراوە کە ئەگەر سووریا دەستوەردان بکات، ڕووبەڕووی هێرشی موشەکیی بەرفراوان دەبێتەوە.
هەڕەشەکە بەئامانجگرتنی زیاتر لە 100 پێگەی ستراتیژی لەناو سووریا دەگرێتەوە، کە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا یەکێکە لە ئامانجە دیاریکراوەکان.
PM:08:59:13/08/2026
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت