26 وڵات سەرکۆنەی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێران دەکەن
وێستگەنیوز ـ
هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی پێکهاتوو لە 26 وڵات و یەکێتیی ئەوروپا، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی بەکارهێنانی سزای سێدارە دژی خۆپیشاندەران لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـەی ئابی 2026، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وڵاتانی بەریتانیا، کەنەدا و ئەڵمانیا بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: تاران سزای سێدارە بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان و چاوترسێنکردنی کۆمەڵگە بەکاردەهێنێت، ئەمەش لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا پاساوی نییە.
وڵاتانی واژۆکار داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزاکە و ئازادکردنی بێ مەرجی دەستگیرکراوەکانیان کردووە.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 19ـەی ئازارەوە لانی کەم 56 کەس لەسێدارەدراون کە 27یان بەشداربووی خۆپیشاندانەکان بوون، هەروەها زیاتر لە 100 کەسی دیکەش لەژێر مەترسیی جێبەجێکردنی هەمان سزادان.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا، ئێران زیاتر لە 2,150 کەسی لەسێدارەداوە.
PM:07:14:12/08/2026
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت