دۆناڵد ترەمپ: سه‌ربازانی ئێران مووچه‌یان پێ‌نادرێت و سوپای پاسداران وێران بووه
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، سوپای پاسداران وێران بووه و سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ش مووچه‌یان پێ‌نادرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـەی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا به ته‌واوی كۆنترۆڵی گه‌رووی هورموزی كردووه و بڕوام وایه ئه‌م كۆنترۆڵهش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وەش كرد، ئێران هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مارۆ ئاوییه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تی، هەروەها ڕێكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك دیوارێكی پۆڵاین وه‌سف كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كرد: ئێران نه هێزی ده‌ریایی هه‌یه و نه هێزی ئاسمانی؛ ئه‌و سه‌ربازانه‌شی كه ماون مووچه‌كانیان وه‌رناگرن و هێزه‌كانی سوپای پاسدارانیش وێران بوون.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ترەمپ جه‌ختیكرده‌وه: سه‌ركردایه‌تی ئێران له دۆخێكی نادیاردایه و پاره‌یان نییه، دۆخی وڵاته‌كه‌یان به ته‌واوی داڕماوه و ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌وێ گه‌یشتووه‌ته %300.
PM:05:49:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت