په‌رله‌مانی لوبنان یاسایه‌كی بۆ لێبووردنی گشتی په‌سه‌ند كرد
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانی لوبنان، یاسایه‌كی بۆ لێبووردنی گشتیی په‌سه‌ند كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا و بڕیاره هه‌زاران سزادراو و ده‌ستگیركراو و داواكراو لێی سوودمه‌ندبن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی لوبنان له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "په‌رله‌مان پێشنیازه یاسایه‌كی هه‌مواركراوی په‌سه‌ند كردووه بۆ به‌خشینی لێبووردنی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی نائاساییی ماوه‌ی سزادانی به‌شێك له حوكمدراوان".
ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه، كه چه‌ندین هێزی سیاسی له وڵاته‌كه‌دا داوایان ده‌كرد، به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیی ناو زیندانه‌كانه.
له هه‌نگاوێكدا كه لوبنان ده‌كاته یه‌كه‌م وڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه سزای له‌سێداره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان به فه‌رمی سزاكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی زیندانی هه‌تاهه‌تایی ببێته جێگره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سزای له‌سێداره‌دانانه‌ی كه پێشتر ده‌رچوون.
ئه‌م بڕیاره له لوبنان دوای ئه‌وه دێت كه زیاتر له دوو ده‌یه‌یه ئه‌و وڵاته به كرده‌یی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه‌ی راگرتووه و دوایین حوكمی له‌سێداره‌دان له‌و وڵاته‌دا بۆ ساڵی 2004 ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه‌دا دادگاكان به‌رده‌وام بوون له ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان دژی ده‌یان كه‌س.
PM:02:18:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت