تره‌مپ باسی "فێڵباز"ی دانوستانكارانی ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به توندی ره‌خنه له مامه‌ڵه‌ی رژێمی ئێران له دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌گرێت و دانوستانكارانی ئێرانی به "فێڵباز" وه‌سف ده‌كات.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ئێرانییه‌كانی به "دانوستاندنكاری زۆر فێڵباز" وه‌سفكرد، چونكه له دانوستانه‌كان به شتێك رازین، دواتر ده‌چنه ده‌ره‌وه و به میدیاكان ده‌ڵێن هه‌رگیز پێی رازی نه‌بوون.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌كاونتی Rapid Response 47 له كه‌ناڵی ئێكس كه سه‌ر به ئیداره‌ی كۆشكی سپی خۆیه‌تی، دانوستانكارانی ئێرانی به "ناپاك" وه‌سف كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به ساده‌یی ده‌توانین به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین و ئه‌وان شكست ده‌هێنن.
باسیشی له "خراپی بارودۆخ" له ئێران كرد، چونكه هه‌ڵاوسانی ئابووری وڵاته‌كه گه‌یشتووه‌ته 300% و وه‌ك ده‌ڵێت "دراوه‌كه‌یان بێ به‌هایه".
وتیشی: "حكومه‌تی ئێران مووچه‌ی سه‌ربازه‌كانی نادات و دۆخی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی ئاڵوز و پشێوییه".
روونیشی كرده‌وه كه واشنتۆن "به‌م شێوه‌یه" به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژه‌ی به "وه‌شاندنی گورزی توند" و جێبه‌جێكردنی فشاری ئابووری كرد.
وتیشی: "ئێمه پاره‌كانیانمان كۆنتڕۆڵ كردووه. هه‌ر پاره‌یه‌كیان هه‌بێت- و زۆری هه‌یه- ئێمه كۆنترۆڵی ته‌واومان به‌سه‌ریدا هه‌یه".
له كۆتاییدا دووجار ده‌سته‌واژه‌ی "من بانكداره‌كه‌یانم"ی دووباره كرده‌وه و ئاماژه‌ی به كۆنترۆڵكردنی ڕۆیشتنی پاره له ڕێگه‌ی سیسته‌می دارایی جیهانییه‌وه كرد.
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه چالاكی دیپلۆماسی له ئارادایه، كه عومان و پاكستان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن، به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئێرانیشه‌وه ده‌ڵێن نزیكه له یه‌كلاییكردنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی گه‌رووی هورمز و چه‌سپاندنی ئاگربه‌ست.
PM:07:39:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت