موجته‌با خامنه‌یی گۆڕانكاری له سه‌ركردایه‌تی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
پێگه‌ی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه موجته‌با خامنه‌یی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی له شوێنی ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه له ماوه‌ی شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌دا كوژران و دیارترینیان دانانی عه‌مید ئه‌حمه‌د وه‌حیدی-یه وه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران.
به‌پێی فه‌رمانه‌كان، لیوا عه‌لی عه‌بدوڵاهی وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستنیشانكرا، له شوێنی لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی، كه له شه‌ڕی ئه‌م دواییه كه له 28ی شوبات ده‌ستیپێكرد، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژرا.
موجته‌با خامنه‌یی هاوكات پله‌ی لیوای به‌خشی به عه‌مید ئه‌حمه‌د وه‌حیدی و وه‌ك فه‌رماندی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستنیشانی كرد له شوێنی لیوا محه‌مه‌د پاكپوور، كه له كاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا كوژرا.
هاوكات عه‌مید كیۆمه‌رس حه‌یده‌ری وه‌ك جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان، لیوا مسته‌فا ئیزدی وه‌ك جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران، ئادمیراڵ عه‌لی عوزمایی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران و حسێن تائیب وه‌ك به‌رپرسی رێكخراوی به‌سیج ده‌ستنیشان كران.
خامنه‌یی له دانانی عه‌لی عه‌بدوڵاهی، جه‌ختی له سه‌ر پێویستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رگری و ئه‌منی و ئاماده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان و به‌سیج و به‌هێزكردنی توانای وڵامدانه‌وه‌ی خێرای هه‌ڕه‌شه جۆراوجۆره سه‌ربازی، ئه‌منی، مه‌عریفی و ئاڵۆزه‌كان له كاتی گونجاو‌دا كرده‌وه.
له دانانی ئه‌حمه‌د وه‌حیدی-شدا خامنه‌یی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی تواناكانی سوپای پاسداران به ئامانجی به‌دیهێنانی "ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی وه‌ڵامدانه‌وه" و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه هێرشبه‌ره به‌هێزه‌كان له دژی ئه‌وه‌ی ناوی لێنا "دوژمن" كرده‌وه.
ئه‌م ئاڵوگۆڕانه له سه‌ركردایه‌تیی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ئێران له دوای شه‌ڕی ئه‌م دواییه و له سایه‌ی دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان و سوپای پاسداران دێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ڕه‌وتێكه به‌ره‌و جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رماندانه‌ی له كاتی ململانێكان كوژران و به‌هێزكردنی ئاماده‌یی سیسته‌می سه‌ربازیی ئێرانه.
PM:10:06:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت