"دیمه‌نه‌كانی موجته‌با خامنه‌یی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه"
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئێران رایگه‌یاند كه دیمه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵا له شوێنه گشتییه‌كان و له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێران له زاری جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌سیج بڵاویكرده‌وه كه له كاته‌كانی دواتردا گرته‌ی ڤیدیۆیی موجته‌با خامنه‌یی له شوێنه گشتییه‌كان و له كاتی دیدار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێران له‌زاری نووسینگه‌ی رێبه‌ری ئێران، ورده‌كاری دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م راگه‌یاندنه دوای چه‌ند رۆژێك دێت له دزه‌پێكردنه رۆژنامه‌وانییه‌كان كه ئاماژه‌یان به "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی" له نێوان پزیشكیان و خامنه‌یی كردبوو.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی "ئێران ئینته‌رناشناڵ"، پزیشكیان گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نهێنی و ده‌وترێ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له ناو ئۆتۆمبیلێكدا بووه كه جامه‌كانی ره‌ش بوون و له بارودۆخێكدا بووه سه‌رۆكی ئێران نه‌یتوانیوه به ڕوونی موجته‌با خامنه‌یی ببینێت.
PM:04:19:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت