میدیاکانی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل پلانی هێرشکردنە سەر ئێران دادەنێت


وێستگەنیوز-

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە تەلئەبیب بەبێ گەڕانەوە بۆ هاوپەیمانەکانی، ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەستپێکردووە.


بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بەردەوام خەریکی داڕشتنی نەخشەی سەربازییە بۆ لێدانی بنکە و دامەزراوەکانی ئێران.

هاوکات لەگەڵ ئەم گرژییانەدا، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا- سێنتکۆم، لە سەردانێکی کورت و چاوەڕواننەکراودا گەیشتووەتە ئیسرائیل و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە، لە هەمان ڕۆژدا گەڕاوەتەوە بۆ واشنتن، کە ئەمەش وەک هەوڵێکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە دەبینرێت.

لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئەمریکا ڕاپۆرتێکییان بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکاوە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی کراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداری دراوە کە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران هیچ ئەنجامێکی نابێت و تەنها دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، بۆیە پێشنیازی کردووە کە واشنتن لە جەنگ دووربکەوێتەوە و تەنها ڕێگەی دیپلۆماسی بگرێتەبەر بۆ فشار خستنە سەر تاران.


AM:11:26:09/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو