سعودیه، توركیا و پاكستان رێككه‌وتننامه‌ی به‌رگریی هاوبه‌شیان واژۆ كرد
وێستگه‌نیوز-
سعوديه، توركیا و پاكستان رێككه‌وتننامه‌ی به‌رگریی هاوبه‌شیان واژۆ كرد و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ر هێرشێكی چه‌كداریی دژی هه‌ر یه‌كێك له‌و سێ ده‌وڵه‌ته ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك هێرش بۆ سه‌ر هه‌موویان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان رێككه‌وتننامه‌ی به‌رگریی سێقۆڵیی توركیا-سعودیه-پاكستانیان واژوو كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، له كۆشكی سه‌فا له مه‌ككه، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان كۆبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی فه‌ڕمی ئه‌نجامدراوه و، په‌یوه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی نێوان شانشینی سعودیه، كۆماری توركیا و كۆماری پاكستان و بابه‌ته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش تاووتوێ كراون.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، سه‌رۆك كۆماری كۆماری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه مێژووییه قووڵه‌كانی نێوان هه‌رسێ ده‌وڵه‌ته‌كه، برایه‌تی ریشه‌دار و په‌یوه‌ندیه هاوهدهنگییه ئیسلامیه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیجیه هاوبه‌شه‌كان و هاركاریه به‌رگرییه ریشهدارهكان، رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی به‌رگرییان واژۆ كرد، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی هاوبه‌شه بۆ به‌هێزكردنی زیاتری ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ، هاندانی ئاشتیی، ئاسایش و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ری و بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی ئارام و خۆشگوزه‌ران".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه به‌هێزكردنی پشتیوانی به‌كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره شه‌ڕانگێزیی و ده‌ستدرێژییه‌ك و، ئه‌وه جێگیر ده‌كات كه هه‌ر هێرشێكی چه‌كداریی دژی هه‌ر یه‌كێك له‌و سێ ده‌وڵه‌ته ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك هێرش بۆ سه‌ر هه‌موویان ئه‌ژمار ده‌كرێت".
PM:03:46:07/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت