ئایشەگوڵ دۆغان: چەکدانانی پە*کە*کە هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە دەوڵەتیش دەستپێشخەری بکات


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئابی 2026، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی پارتەکەی لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی تورکیا راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، کە چەکدانانی پەکەکە هەنگاوێکی بایەخدار و گرنگ بووە بۆ داهاتووی پرۆسەکە.


وتەبێژی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم هەنگاوە نابێت تەنها لەلایەکەوە بێت، بەڵکو پێویستە دەوڵەتی تورکیاش لە بەرامبەردا هەنگاوی کردارەیی و جدی بنێت بۆ ئەوەی قۆناغەکە بەرەو پێش بچێت.

ئایشەگوڵ دۆغان باسی لەوەش کرد، کە ئامانجی سەرەکی ئەوان پاراستن و بەهێزکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانە لە تورکیا، وتیشی: "ئێمە وەک دەم پارتی، هیچ دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان لەدەست نادەین و تەواوی ئەو پێشنیازانەی پێشکەشی دەکەین تەنها بۆ بەهێزکردنی ئەم قۆناغە و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە لە وڵاتدا".


PM:12:01:06/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت