مەسعود پزیشکیان: نامانەوێت شەڕ فراوان بکەین


وێستگەنیوز ـ

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت بازنەی جەنگ فراوان بکات، لە بەرامبەردا دۆناڵد تڕەمپ جەخت دەکاتەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ تاران دەستیان پێکردووە و ئەمە دوایین چانسە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.


ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئابی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی نیازی فراوانکردنی شەڕی هەبێت و ڕایگەیاند: ئەوەی ئێران دەیکات تەنها بەرگرییە لە سنوورەکانی خۆی و نامانەوێت جەنگ بەردەوام بێت.

پزیشکیان ئاماژەی بە بوونی جۆرێک لە لێکترازانی ناوخۆیی کرد و داوای کرد کۆمەڵگەیەک دروست بکرێت کە دوژمن نەتوانێت بە ئارەزووی خۆی تێی بکەوێت و پارچە پارچەی بکات و لەناوی ببات.

لە بەرامبەریشدا دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕەتکردنەوەکانی تاران، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەچن و ئەمەش بە دوایین دەرفەت بۆ بەرپرسانی ئێران وەسف کرد تا بگەنە ڕێککەوتنێکی باش پێش ئەوەی ڕووبەڕووی "تێکشکاندنی تەواوەتی" ببنەوە.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردووە کە ئەم گفتوگۆیانە لەسەر داوای تاران و بە پشتگیریی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و قەتەر ئەنجام دەدرێن.


PM:01:28:04/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت