تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات: رێككه‌وتن یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاـ سه‌ركردایه‌تی ئێرانی به "فێڵبازێك كه باوه‌ڕی پێناكرێت" وه‌سفكرد، تۆمه‌تباریشی كرد به‌وه‌ی داوای دانوستان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ ده‌كات و دواتر بوونی هه‌ر جۆره دانوستانێك ره‌تده‌كاته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له پلاتفۆرمی (تروس سۆشیال)نووسیویه‌تی: "هیچ شتێك به‌ناو ئێران‌دا تێناپه‌ڕێت تا ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌ین و هیچ شتێك تێناپه‌ڕێت تا رێككه‌وتنێك یان خۆبه‌ده‌ستوه‌دانی ته‌واوه‌تی روونه‌دات".
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ش دوای ئه‌وه هات كه تره‌مپ پاشه‌كشه‌ی كرد له ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر ئێران و رایگه‌یاند كه تاران داوای دانوستانی كردووه و دانوستانه‌كان له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای له عومان تایبه‌ته به دیاریكردنی رێڕه‌وێكی كاتی كه‌شتیوانی له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گه‌رووی هورمز بووه‌ته جێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام، دوای ئه‌وه‌ی ئێران هاتوه‌چۆی كه‌شتیوانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه په‌كخست، هاوكات ئه‌مریكا گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران‌دا سه‌پاند.
داڕمانی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی كاتی كه له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا گه‌یشتبووه ئه‌نجام، بووه هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و هێرش و په‌كخستنی دابینكردنی وزه و بازرگانی له كه‌نداو.
PM:09:44:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت