پاكستان بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ردانكردنی ئیسلام ئاباد
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان به فه‌رمی بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی ئیسلام ئاباد بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و پاكستان سه‌باره‌ت به پێشهاته گرنگه‌كانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام درا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات پێداچوونه‌وه‌یان به دوایین دۆخ و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
راشیگه‌یاند كه محه‌مه‌د ئیسحاق دار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان به فه‌رمی بانگهێشتی عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی ئیسلام ئاباد بكات.
هه‌ردوو وڵاتی پاكستان و قه‌ته‌ر دوو نێوه‌ندگیری سه‌ره‌كی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانن و رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له ئاگربه‌ستی پێشووی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
PM:06:49:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت