حوسییه‌كان رێڕه‌وی 6 نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی سعودی ده‌گۆڕن
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داتاكانی به‌دواداچوونی كه‌شتییه‌كان ده‌ریانخستووه كه شه‌ش نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی زه‌به‌لاح كه ئاڵای سعودیه‌یان هه‌ڵكردووه له كه‌نداوی عه‌ده‌ن رێڕه‌ویان گۆڕیوه و خۆیان له گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و ده‌ریای سوور به‌دوور گرتووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه حوسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانیان كردووه كه كه‌شتیییه سعودیه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
به‌پێی داتاكانی سیسته‌می ناسینه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی (AIS) كه له رێگه‌ی گروپی بۆرسه‌ی له‌نده‌ن و پلاتفۆرمی مارین ترافیكه‌وه به‌رده‌سته، نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی ئاسیا به‌تاڵ بوون و به یه‌ك پێكهاته به‌ره‌و باشووری ئه‌فریقا رۆشتوون له‌بری ئه‌وه‌ی به گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب تێپه‌ڕن.
ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه هات كه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، هه‌ڕه‌شه‌یان له كۆمپانیاكانی كه‌شتیوانی كرد كه ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ره‌كانی سعودیه بكه‌ن، كه‌شتییه‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج.
له تشرینی دووه‌می 2023ه‌وه حوسییه‌كان به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به‌له‌می پڕ ته‌قه‌مه‌نی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و كۆنترۆڵی كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌نیان به‌كارهێناوه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له یه‌كێك له گرنگترین رێگا بازرگانی و وزه‌ییه‌كانی جیهان.
PM:06:10:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت