رۆبیۆ: ده‌بێت رژێمی ئێران بگۆڕێت
وێستگه‌نیوز-
ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "ده‌بێت رژێمی ئێران بگۆڕێت"، روونیشكرده‌وه كه مه‌رج نییه مه‌به‌ستی گۆڕینی رژێم بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستی گۆڕینی رهفتارهكانیهتی، به‌تایبه‌تی ده‌ستبه‌رداربوونی سیاسه‌تی "هه‌نارده‌كردنی شۆڕش" و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
رۆبیۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "ڕوانگه‌ی من له‌گه‌ڵ لارا تره‌مپ" له كه‌ناڵی فۆكس نیوز، باسی له‌وه كرد كه تاكه رێگه بۆ هێنانه‌دی ئه‌م گۆڕانكارییه بریتییه له "به‌رزكردنه‌وه‌ی تێچووی ئه‌م ره‌فتاره بۆ ئاستێك كه ئێران به‌رگه‌ی نه‌گرێت".
وتیشی: "كێشه‌كه ته‌نها له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیدا سنووردار نییه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پابه‌نده به رێگریكردن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه".
رۆبیۆ پێیوایه كه رژێمی ئێران "هه‌رگیز رووبه‌ڕووی سه‌رۆكێكی وه‌ك تره‌مپ نه‌بووه‌ته‌وه"، به‌و پێیه‌ی تاران چیتر توانای په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و رێبازه‌ی نییه كه ده‌یان ساڵه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا گرتوویه‌تیه‌به‌ر و فشاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا پاڵیان پێوه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی زیاتر نیشان بدات بۆ دانوستان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و گه‌رووی هورمز.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێران له‌ماوه‌ی 20 یان 30 ساڵی رابردوودا خووی به ده‌ربازبوون له ده‌رئه‌نجامه‌كانی درۆ و شكاندنی رێككه‌وتنه‌كان و فریودانی كه‌سانی دیكه‌وه گرتووه، به‌ڵام ئیداره‌ی تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، چونكه رێوشوێنی كۆنكرێتی ده‌گرێته‌به‌ر و ته‌نها هۆشداری نه‌داوه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا هاوسه‌نگی هێزی له‌گه‌ڵ تاران گۆڕیوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كاتێكدا ئێران توانای مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پاراستووه، به‌ڵام چیتر ئه‌و پارێزگارییه سه‌ربازییه‌ی كه پێشتر پشتی پێبه‌ستبوو، نه‌ماوه.
وتیشی: "له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئێستا ئاماده‌ن و له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا تامه‌زرۆن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و رێككه‌وتن له باره‌ی گه‌رووی هورمز، چونكه ئێمه له پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین نه‌ك پێگه‌یه‌كی لاواز".
ئه‌م وتانه‌ی رۆبیۆ له كاتێكدایه كه تره‌مپ هه‌ڵپه‌ساردنی هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند و مه‌رجی ئه‌وه‌ی دابوو كه به خێرایی رێككه‌وتنێك بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و كۆتاییهێنان به‌و شته‌ی كه ناوی لێنا "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی ئێران".
PM:11:19:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت