پزیشكیان: یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی داهاتوومان
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی.
پزیشكیان وتی: "یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن به‌رهه‌می دانایی ده‌سته‌جه‌معی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بوو و هه‌موویان له‌سه‌ری هاوڕان و پشتیوانی ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "پێویسته هه‌وڵبده‌ین دوژمن ناچار بكه‌ین پابه‌ند بێت به‌و یاداشتانه‌ی كه واژۆی له‌سه‌ر كردووه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن قه‌شقاوی، وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندبوو كه نێوه‌ندگیران له هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنن كه له ئیسلام ئاباد واژۆ كرابوو، كه شه‌ڕی نێوان ئێران و ئه‌مریكای له مانگی حوزه‌یران بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ڕاگرت.
یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی ئیسلام ئاباد له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر و پاكستانه‌وه له میانی خوله‌كانی دانوستان كه له ئیسلام ئاباد به‌ڕێوه‌چوو، گه‌یشته ئه‌نجام.
PM:10:51:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت