عەباس عەراقچی: وەڵاممان بۆ هەر هێرشێکی ئەمریکا توند و یەکلاکەرەوە دەبێت
وێستگەنیوز-
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی جیادا لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاکستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆشداری دەداتە ئەمریکا و رایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی ئامادەی بەرگرییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فیڵد مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد. عەراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە کارە دەستدرێژکارانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبنە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و نائەمنی لە ناوچەکەدا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەدا، عەراقچی هۆشداری دا لە هەر جۆرە کارێکی سەرکێشانە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە و جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئامادەیی تەواودایە بۆ پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی، یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی وڵاتەکەی.
وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، تاران وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ئەمریکا دەداتەوە و رێگە نادەن ئاسایشی وڵاتەکەیان لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە بخرێتە مەترسییەوە.
PM:11:12:01/08/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت