فه‌رمانده‌ی باره‌گای خاتم ئه‌لئه‌نبیا: هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه‌دا گۆڕاوه
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی باره‌گای خاتم ئه‌لئه‌نبیای سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دا له‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك ببێته قه‌ڵغانی ئه‌مریكا له ئاگری شه‌ڕدا ده‌سووتێت، ده‌شڵێت: "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وڵاتانی ئیسلامی وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و وڵاتی ئیسرائیل به‌كاربهێنێت|
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌لی عه‌بدوڵاهی، فه‌رمانده‌ی باره‌گای ناوه‌ندیی "خاتم ئه‌لئه‌نبیا" له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه:
*ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ره‌و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی گشتگیر له ناوچه‌كه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت.
*ئه‌م رێچكه‌یه‌ی ئه‌مریكا، ده‌رئه‌نجامی ستراتیژێكی مه‌ترسیداره كه ئامانجه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات و سه‌پاندنی هه‌ژموونی نایاساییه به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.
*پێویسته وڵاتانی ئیسلامی بزانن كه ئه‌مریكا سه‌روه‌ت، سامان، ژێرخانه گرنگه‌كان و سه‌رچاوه ستراتیژییه‌كانی ئه‌وان وه‌ك قه‌ڵغانێكی به‌رگری بۆ سوپا په‌ككه‌وته‌كه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنێت.
*ئه‌مریكا له رێگه‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌وه خه‌ریكی به‌هێزكردنی ئامێری جه‌نگی و دابینكردنی ئاسایشی رژێمی زایۆنیستییه.
* كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری سه‌لماندوویانه كه هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه‌دا گۆڕاوه و چیتر وه‌ك پێشوو نییه.
*شكست و ناتوانایی ئه‌مریكا له جێبه‌جێكردنی پلانه دهستدرێژكارانهكانی دژی ئێران، وای كردووه سوپای ئه‌مریكا و ئیسرائیل له پشتی سه‌نگه‌ری وڵاتانی ئیسلامییه‌وه ده‌ست به شه‌ڕ و خوێنڕێژی بكه‌ن و تێچووی جه‌نگه‌كه بخه‌نه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه.
*داوا له وڵاتانی ئیسلامی ده‌كه‌ین به دووربینییه‌وه چاودێری تاوانه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن و پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندی و هاوكارییهكانیاندا بكه‌ن له‌گه‌ڵ واشنتۆن.
*به‌وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ڵێین؛ هه‌ر وڵاتێك خۆی بكاته قه‌ڵغانی به‌رگری بۆ ئه‌مریكای ده‌ستدرێژكار، به‌دڵنیاییه‌وه له ئاگری شه‌ڕدا ده‌سووتێت.
PM:12:18:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت