وه‌زیری نه‌وتی عێراق، گه‌یشته توركیا
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند كه باسم محه‌مه‌د خزه‌یر وه‌زیری نه‌وتی عێراق گه‌یشته توركیا. ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ توركیایه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه، باسم محه‌مه‌د خوزه‌یر وه‌زیری نه‌وتی عێراق، به مه‌به‌ستی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ توركیا له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
ڕۆژی 9ی تهمووز ئاڵپارسڵان بایراكتار وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، له به‌غدا له‌گه‌ڵ باسم محه‌مه‌د خزه‌یر وه‌زیری نه‌وتی عێراق، كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش رایگه‌یاند كه "ھه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و ھاریكارییانه كرد كه ده‌توانین له بواره‌كانی نه‌وت و غازی سروشتی‌دا په‌ره‌یان پێبده‌ین، به‌تایبه‌ت ھێڵی بۆری نه‌وتی خاوی عێراق-توركیا".
بایراكتار دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ جه‌یهان به‌رده‌وام ده‌بێت" و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ به‌رده‌وامیدان به ره‌وتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له رێگه‌ی هێڵی بۆریی نه‌وتی عێراق-توركیا.
هاوكات وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسم محه‌مه‌د خزه‌یر رۆژی 22ی تهمووز رایگه‌یاند كه توانای وڵاته‌كه‌ی له به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت، چوار ملیۆن و 800 ھه‌زار به‌رمیلی له رۆژێكدا تێپه‌ڕاندووه.
راشیگه‌یاند كه دانوستانیان له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ھه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی ھێڵی جه‌یھانه‌وه ده‌ست پێكردووه، ھه‌روه‌ھا ھیچ رێگرییه‌ك له به‌شداریی كۆمپانیا توركییه‌كان له په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا له عێراق بوونی نییه، پرۆژه‌كانی ھێڵی بۆڕییه‌كان به‌ره‌و جه‌یھان و بانیاس و جێگره‌وه‌ی دیكه‌ی جۆراوجۆر بۆ ھه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌كارده‌ھێندرێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه به ھۆی داخستنی گه‌رووی ھورمزه‌وه بۆ ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دروست بوو.
AM:10:38:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت