تره‌مپ 'گورزی ته‌سلیمبوون'ی ئێران ئاماده ده‌كات...
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێرانی "زۆر به توندی" كرد، هاوكات میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، كه ناوبراو بیر له ده‌ستپێكردنی هێرشی به‌رفراوان له كۆتایی هه‌فته‌دا ده‌كاته‌وه و به‌تایبه‌تی ژێرخانی وزه‌ی ئێران ده‌كاته ئامانج، به ئامانجی "ناچاركردنی تاران بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان".
كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا و ئیسرائیل پلانی هێرشی هاوبه‌شیان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ی ئێران داناوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بێت، و ئه‌و هێرشانه‌ش ره‌نگه پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و وێستگه‌كانی كاره‌با بكه‌نه ئامانج.
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه رایگه‌یاندبوو كه تره‌مپ هێشتا ده‌یه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام هۆشداریدا له‌وه‌ی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئێران "باجی ده‌بێت".
AM:09:53:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت