سوپای پاسداران: تا دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە بەردەوام دەبین لە هێرشکردن
وێستگەنیوز -
دوای هێرشەکانی بەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بنکەی سەربازیی عەلی سالمیان لە وڵاتی کوێت کردووەتە ئامانج و پەیامێکی توندیش ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تەمووزی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد لە وەڵامی هێرشەکانی واشنتن، بنکەی سەربازیی عەلی سالمیان لە کوێت پێکاوە.
بەپێی بانگەشەی سوپای پاسداران، لەم هێرشەدا کۆگایەکی سووتەمەنی و دوو شوێنی تایبەت بە فڕۆکە جەنگییەکان و درۆنەکانی ئەمریکا بەتەواوی خاپوور کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پاسداران پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوێت کردووە و تێیدا هاتووە: سزادانی دەستدرێژیکاران و هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی هێزە ئەمریکییەکان بەتەواوی لە ناوچەکە دەردەکرێن و کۆتایی بە تاڵانکردنی سامانی موسڵمانان دەهێنرێت.
ئەم هێرشەی ئێران دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوخۆی ئێران ڕاگەیاند.
سێنتکۆم جەختی کردەوە کە ئەو هێرشانە وەڵامێکی بەهێز بوون بۆ ئەو هەوڵانەی ئێران کە دوێنێ بۆ لێدانی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی دابوون.
PM:06:05:30/07/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت