ترەمپ هەڕەشەی تێکشکاندنی ئێران دەکات و میلیشیاکانیش بە "شێرپەنجە" وەسف دەکات


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، هەڕەشەی سەربازیی توندی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند کە وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکەیان لە ئوردن، بە هێرشکردنە سەر خودی ئێران دەدەنەوە.


سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەی گورزێکی زۆر قورس لە ئێران دەدەن و بە تەواوی تێکیان دەشکێنن. ترەمپ وتی: "ئێران رووبەرووی تێکشکاندنێکی زۆر قورس دەبێتەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزەکانی ئەمریکا مەیلی ئەوەیان هەیە ململانێکان لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا هێرشی توندی کردە سەر ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەلایەن تارانەوە پشتیوانی دەکرێن و بە شێرپەنجە" وەسفی کردن. هاوکات ترەمپ زانیارییەکی گرنگی ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر گرووپە چەکدارەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجامدراون.

ئەم هەڕەشانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ، بەتایبەتی دوای ئەو هێرشانەی کە هێزەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج.


PM:03:43:29/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت