ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه: به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه ده‌ده‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی میلیشیاكانی ئێران له عێراق بۆسه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی وڵاته‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێویسته حكومه‌تی عێراق رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ كاری دوژمنكارانه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه به سه‌رۆكایه‌تی شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆبۆوه و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی له یه‌مه‌ن و عێراقه‌وه بۆسه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعودیه له ناوچه‌كانی ریاز و شه‌رقیه و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور كرد.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه شانشینی سعودیه درێغی ناكات له پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی و سامانه نیشتیمانییه‌كانی به توندی وه‌ڵامی هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر وڵاته‌كه ده‌داته‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی عێراق هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر وڵاتان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه راشیگه‌یاند كه به‌دواداچوون بۆ هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه و دڵنیابوون له ئاسایشی رێڕه‌وی ئاوییه‌كان ده‌كات.
رۆژی دووشەممە سعودیە رایگەیاند كة رێگرییان لە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردووە و تێکیان شکاندوون کە لە خاکی عێراقەوە بەرەو دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەی رۆژهەڵات و ریاز بەڕێکەوتبوون.
PM:08:30:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت