فارس نیوز: 5 كه‌شتی سه‌رپێچیكار له گه‌رووی هورمز گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ رێڕه‌وی سه‌لامه‌ت
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی فارس نیوز له زاری به‌رپرسێكی ئاگاداره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
ئێران ئیداره‌یه‌كی توندی گه‌رووی هورمز ده‌كات.
*به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5 كه‌شتی سه‌رپێچیكار له گه‌رووی هورمز گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ رێڕه‌وی سه‌لامه‌ت.
*له كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا 6 كه‌شتی سه‌رپێچیكار هه‌وڵیاندا لهڕێڕهوێكی نایاسایی و ناپارێزراوه‌وه له باشووری گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕن.
*كه‌شتییه‌كان به هاندانی سوپای ئه‌مریكا سیستمی ده‌ریاوانی و دیاریكردنی شوێنی خۆیان كوژاندبووه‌وه.
*یه‌كێك له‌و كه‌شتییانه تووشی رووداوێك بوو، به‌هۆی ئیداره‌دانی پته‌وی ئێرانه‌وه ئه‌وانی تر گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ كه‌نداوی فارس.
*وه‌ك پێشتر راگه‌یه‌ندراوه رێڕه‌وی دیاریكراو به‌ناو گه‌رووی هورمزدا تاكه رێڕه‌وه و ئه‌وانی تر پیسبوون و به‌كارهێنانیان ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنی نابێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی "دیفاع پرێس"ی ئێرانی رایگه‌یاند كه له گه‌رووی هورمز مینێكی ده‌ریایی به كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا ته‌قیوه‌ته‌وه به‌هۆكاری لادانی له‌و رێڕه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێران دیاریی كردووه.
AM:09:46:27/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت