تره‌مپ له‌ناو نه‌وتهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت... و په‌یامی جیاوازی هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه كه به زیره‌كی ده‌ستكرد (AI) دروستكراوه و له‌ناو كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی‌دا ده‌ركه‌وتووه.
ترامپ له پۆسته‌كانیدا له پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال" نووسیویه‌تی "ئێستا ئه‌مه كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری تایبه‌ت به خۆمانه".
هاوكات وێنه‌یه‌كی دروستكراوی AIی بڵاوكرده‌وه كه ھاوشێوه‌ی هێرشێكه بۆ سه‌ر دوورگه‌ی خارگ كه ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانه و به‌ردی بناغه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یه و ده‌كه‌وێته كه‌ناری باشووری وڵاته‌كه به دووری سه‌دان كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای گه‌رووی هورمزی ستراتیژی.
هه‌ندێك ئه‌و وێنه و په‌یامانه‌یان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خواستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌وتی ئێران له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادی كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه، لێكدایه‌وه.
كاتێكی رۆژی یه‌كشه‌ممه ئێران راگرتنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه راگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ش دوای وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی واشنتۆن بۆ سه‌ر ئێران بۆ دووه‌م رۆژی له‌سه‌ریه‌ك.
محه‌ممه‌د ئه‌كره‌می نیا، وته‌بێژی سوپای ئێران وتی: "ئه‌مریكییه‌كان له دوو شه‌وی رابردوودا هێرشه‌كانیان راگرت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "به‌و پێیه‌ی ستراتیژه‌كه‌مان به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامدانه‌وه‌یه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان راگرتووه".
هاوكات مایك والتز باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا چانسێك به دیپلۆماسیه‌ت و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات.
واڵتز به فۆكس نیوزی وتووه كه ئه‌مریكا "ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی زیاتر" و "سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه"، به‌ڵام تره‌مپ "هه‌ندێك ده‌رفه‌ت ده‌دات به گفتوگۆكان".
AM:09:11:27/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت