وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هێرشه‌كه‌ی ئۆكرانیا بێ وه‌ڵام نابێت
وێستگه‌نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێرشه‌كه‌ی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێران بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه.
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پلاتفۆڕمی (X) نووسی:
*ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، كه‌شتییه‌كی بازرگانیی ئێرانی كردووه‌ته ئامانج و ده‌ریاوانێكی كوشت.
*ئه‌م كاره پێشێلكردنی ئاشكرای جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و به هاندانی ئیسرائیل بۆ راكێشانی ئه‌وروپا بۆ ناو شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه.
*بۆ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوتا ڕوسییه‌كه‌مم روونكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی زێلێنسكی كردوویه‌تی بێ وه‌ڵام نابێت.
دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆك ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه كردۆته ئامانج كه باری سه‌ربازییان پێبووه و په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
زێلێنسكی له‌سه‌ر پلاتفۆرمی (X) نووسیویه‌تی: "به هێرشی دوور مه‌وداكانمان له ده‌ریای خه‌زه‌ر ئه‌نجامێكی زۆر به‌هێزمان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه به ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه بۆ گواستنه‌وه‌ی باری سه‌ربازی به‌كارده‌هێنران كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌بووه سه‌ره‌ڕای به ئامانجگرتنی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی".
PM:07:40:26/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت