تره‌مپ 'چانس' به گفتوگۆكان ده‌دات، ئێرانیش ده‌ڵێت: هێرشه‌كان راده‌گرین
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مایك والتز، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌رفه‌ت ده‌دات به دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا تاران رایگه‌یاند كه هێرشه‌كان راده‌گرن.
والتز به فۆكس نیوزی وت كه "(تره‌مپ) چانسێك ده‌دات به دانوستانه‌كان، ده‌رفه‌تێكی سنوورداره".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر واشنتۆن به‌رده‌وام بێت له راگرتنی هێرشه‌كان، "هێرشه‌كان راده‌گرین".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "رۆژێك دوای راگرتنی هێرشه‌كانی واشنتۆن دوای 13 شه‌وی یه‌ك له دوای یه‌ك له هێرشه‌كان، "هه‌ڵوێستی ئێران هه‌ر هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ره. ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بوه‌ستێن، ئێرانیش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی راده‌گرێت. ئێمه ئه‌م په‌یامه‌مان به ئه‌مریكا گه‌یاندووه".
راشیگه‌یاند كه "گومان زیاتره له گه‌شبینی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی هێرشه‌كان، بۆچوونی باو ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وه‌ستانه تاكتیكییه نه‌ك راسته‌قینه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئێران به‌ره‌وپێشچوونی له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ عومان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز كه رێڕه‌وی ئاوی گرنگه بۆ بازرگانی نه‌وت و غاز راگه‌یاند كه كه‌ناراوه‌كانی به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن دوو وڵاته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
ئیسماعیل به‌قایی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌كرد كه رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه چه‌ند خولێكی وتووێژی ته‌كنیكی له تاران له نێوان جێگرانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عومان به‌ڕێوه چوو.
روونیشی كرده‌وه كه گفتوگۆكان تیشكیان خستۆته سه‌ر "بنه‌ما هاوبه‌شه‌كان و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردن" بۆ به‌ڕێوه‌بردنی تێپه‌ڕبوونی سه‌لامه‌ت له گه‌رووی هورمز، هاوكات رێزگرتن له مافه سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی كه‌ناراوی.
به‌قایی دانوستانه‌كانی به "به‌سوود” وه‌سف كرد و پێشكه‌وتنه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ڕاوێژكاری ته‌كنیكی و سیاسی نێوان هه‌ردوولا هێشتا به‌رده‌وامه”.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌مریكی ئه‌كسیۆس بڵاویكرده‌وه، پنتاگۆن پلانێكی پێشكه‌ش به دۆناڵد تره‌مپ كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار ره‌تیكرده‌وه په‌سه‌ندی بكات و پێی باشتر بوو دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی عومانی گه‌یشتووه‌ته تاران، تره‌مپ فه‌رمانی داوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رابگیرێن "بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به رێكخستنێكی نوێ بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز".
جگه له‌وه‌ش، به‌قایی پشتڕاستی كرده‌وه كه "هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووی نه‌داوه" له دۆخی هاتوچۆی ده‌ریایی له رێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه.
PM:05:37:26/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت