ئەکسیۆس: ترەمپ هێرشەكان بۆ سەر ئێران ڕادەگرێت و ڕێككەوتنی گەروی هورمز نزیكە
وێستگەنیوز ـ
پێگەیەكی هەواڵی جیهانی ئاشكرای دەكات، كە ئەمشەو یان سبەی عومان و ئێران سەبارەت بە گەرووی هورمز دەگەنە ڕێككەوتن، لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە سوپاكەی كردووە هێرشەكان بۆ سەر ئێران ڕابگرن.
ئەمڕۆ شەممە 25ـی تەمووزی 2026، پێگەی هەواڵیی ئەکسیۆس بڵاویكردەوە، ئەگەری هەیە ئەمشەو یان سبەی وڵاتی عومان و ئێران بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و واژۆكراو لەسەر پرسی کردنەوەی گەروی هورمز.
ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەش كردووە، لەگەڵ ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانەی مەسقەت و تاران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی داوە ئەمشەو هیچ هێرشێکی نوێ نەکەنە سەر ئێران.
PM:10:51:25/07/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت