تره‌مپ دوو بژارده سه‌باره‌ت به ئێران ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات، دوو بژارده‌ش سه‌باره‌ت به ئێران ده‌خاته‌ڕوو.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه دوو بژارده‌مان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئێران، یان به‌رده‌وام بین له لێدان و له‌ناوبردنی تواناكانی، یان گه‌یشتن به رێككه‌وتن و له ئێستادا له‌گه‌ڵیان دانوستان ده‌كه‌ین.
وتیشی: "دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی به‌رده‌وامن و ڕه‌نگه نه‌گه‌ینه خاڵێك كه پێویستی به هێرشێكی گه‌وره هه‌بێت".
ئاشكراشیكرد كه هەریەک لە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی تر "هەر ئێستا" لە گفتوگۆدان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "هێشتا بڕیاری له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هێرشه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نه‌داوه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه "ره‌نگه ئێران خۆی راده‌ست بكات، یان له دامه‌زراوه قووڵه‌كانی ژێرزه‌مینیدا خۆی بشارێته‌وه".
AM:08:36:25/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت