ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: کوەیت و بەحرەین بە نهێنی هێرشیان کردووەتە سەر ئێران


وێستگەنیوز ـ

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی کوەیت و بەحرەین، لە وەڵامی هێرشەکانی تاراندا، چەندین ئامانجی سەربازییان لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.


ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی کوەیت و بەحرەین بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا، بە شێوەیەکی نهێنی هێرشی ڕاستەوخۆیان کردووەتە سەر کۆگاکانی مووشەک و درۆن لە ناوخۆی ئێراندا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەم هێرشانە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدراون و تێیاندا کۆگاکانی هەڵگرتنی درۆن و مووشەک و چەند بنکەیەکی سەربازیی دیکەی ئێران کراونەتە ئامانج.

باس لەوەش کراوە کە ئیمارات ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە سەرخستنی ئۆپەراسیۆنەکەدا و زانیاریی هەواڵگریی ورد و پاراستنی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەکانی کوەیت و بەحرەین دابینکردووە.

ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەک بۆ دروستبوونی هاوپەیمانی و هاوکارییەکی نوێی سەربازیی وڵاتانی عەرەبی دژی تاران لێکدەدرێتەوە، بەتایبەت کە پێشتر ئیماراتیش چەندین جار بە شێوەی ڕاستەوخۆ هێرشی کردووەتە سەر ئێران.


PM:09:45:24/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت