ترەمپ: پوتین و سەرۆکی چین بەڵێنیان پێداوم هیچ چەکێک بە ئێران نەفرۆشن


وێستگەنیوز ـ

دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکەکانی ڕووسیا و چین ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، هەردوو وڵات بەڵێنیان داوە هاوکاری سەربازی ئێران نەکەن.


ئەمڕۆ هەینی، 24ـی تەمووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پێی وتم کە چەک بە ئێران نافرۆشێت، هەروەها چین و ڕووسیا بە فەرمی بەڵێنیان داوە چەک نەدەنە تاران.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکین، ترەمپ وتی: "سەرۆکی چین پێی وتم لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا چەک بە ئێران نافرۆشن، کۆمپانیا چینییەکانیش چەک نادەنە ئەو وڵاتە و منیش بڕوا بە قسەکانی سەرۆکی چین دەکەم، چونکە لە پاڵ متمانەم پێی، چاکەی زۆریشم لەگەڵدا کردووە."

ترەمپ هۆشداریشی دایە هەردوو وڵات و ڕایگەیاند: چین و ڕووسیا هاوکاری ئێران ناکەن، چونکە ئەگەر کارێکی لەو شێوەیە بکەن ئەوا دەرەنجامەکەی زۆر خراپ دەبێت بۆیان.

لە لایەکی دیکەوە، سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا و وڵاتانی ناتۆ، ترەمپ وتی، پوتین دەزانێت من چەک بە ئۆکرانیا نافرۆشم، بەڵکو چەکەکان بە وڵاتانی ناتۆ دەفرۆشم و ئەوان پارەکەی دەدەن، ئیتر نازانم و بۆ من گرنگ نییە چۆن ئەو چەکانە دابەش دەکەن.


PM:06:50:24/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو