"ئێران پێشنیازێكی ئه‌مریكای بۆ ئاگربه‌ست ره‌تكرده‌وه"
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسانی ئێران پێشنیارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایان بۆ ئاگربه‌ست ره‌تكرده‌وه كه له ڕێگه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته تاران. ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رفراوانكردنی شه‌ڕه‌كه و به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی هه‌ستیاری ئێران ده‌كات.
رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسانی ئێرانی و عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ تاران، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له كۆشكی سپی هات.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی تاران پێشنیارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایان بۆ ئاگربه‌ست ره‌تكرده‌وه و هۆكاره‌كه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه پێشنیارەكه پرسی هەژموونی بەسەر گەرووی هورمز یەكلانەكردووەتەوە.
به‌رپرسانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، حكومه‌ته‌كه‌یان ئاماده نییه هیچ ڕێككه‌وتنێكی كاتی په‌سه‌ند بكات كه تیایدا پرسی كۆنتڕۆڵكردنی گه‌رووی هورمز به هه‌ڵپه‌سێردراوی یه‌كلایی نه‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران زه‌یدی له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان و عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
عه‌راقچی له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی باسی له‌وه كرد كه زه‌یدی تێڕوانینه‌كانی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆن خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه گرفته‌كه له گه‌یاندنی په‌یامه‌كاندا نییه، به‌ڵكو له تێڕوانینی "نالۆژیكی و چاوبرسییانه"ی ئه‌مریكادایه.
به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه هێزه چه‌كداره‌كانیان خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری به‌رفراوانبوونی جه‌نگ ئاماده ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر تاران و ژێرخانه هه‌ستیاره‌كان جێبه‌جێ بكات.
راشیانگه‌یاند كه له حاڵه‌تی روودانی سناریۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا، ئێران چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه به‌رفراوان ده‌كات، له‌وانه‌ش به‌ئامانجگرتنی ته‌لئه‌بیب و داواكردن له حوسییه‌كان بۆ داخستنی گه‌رووی بابولـمه‌نده‌ب له ده‌ریای سوور.
AM:11:28:24/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت