رۆبیۆ: ئێران له كێشه‌دایه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاران "له كێشه‌دایه"، له هه‌مان كاتدا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌یی واشنتۆن بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی كرده‌وه.
ڕۆبیۆ له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئێمه كراوه‌ین بۆ دیپلۆماسی و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام ئه‌وان هه‌مان ئیراده نیشان ناده‌ن".
وتیشی: "پێویسته پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بن و گه‌رووی هورمز به‌ڕووی كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تیدا بكه‌نه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ڕێگه به ئێران نادات چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت.
راشیگه‌یاند كه ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ پاراستنی جموجوڵی كه‌شتیوانی و بازرگانی جیهانی ئازاد و كراوه به پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌روه‌ها پێشوازی له به‌شداری زیاتری هاوڵاتیان له هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی هاتووچۆی ده‌ریایی كرد.
له دیدارێكیشدا له‌گه‌ڵ هاوتاكانی له وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه نیگه‌رانی جددییان سه‌باره‌ت به خولی نوێی ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌ربڕیوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان جددی بن، ئێمه جددین، ئه‌گه‌ر جددی نه‌بن، ئه‌وا هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌یگرینه‌به‌ر".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "رێگه‌دان به ئێران بۆ كۆنترۆڵكردنی گه‌رووی هورمز، داهاتوویه‌كی مه‌ترسیدار ده‌خولقێنێت".
PM:02:33:22/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت