"له گه‌راجی ماڵی خزمێكی عه‌دنان جومه‌یلی له تكریت ده‌ست به‌سه‌ر 60 كلیۆ زێڕدا گیرا"
وێستگه‌نیوز –
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند كه هێزێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 60 كیلۆگرام زێڕدا گرتووه كه له ژێر زه‌وی گه‌راجی ماڵی خزمێكی عه‌دنان جومه‌یلی له تكریت شاردرابووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چه‌ندین به‌رپرسی ده‌زگا حكومییه‌كان و فه‌رمانبه‌ر له پارێزگاكه ده‌ستگیركراون.
ده‌شڵێن: "هێزێك له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له پارێزگاكه ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 60 كیلۆگرام زێڕدا گرتووه، كه له ژێر زه‌وی گه‌راجی خانووی خزمێكی عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری پێشووی وه‌زیری نه‌وت له گه‌ڕه‌كی "القضاء" له تكریتدا بوو".
AM:11:17:22/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت