ئیسرائیل کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران یەکلایی دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەمنی و پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ، نەتەنیاهۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر هێرشکردنە سەر ئێران دا، سەرچاوەکان دەڵێن هێرشەکە چاوەڕواننەکراو دەبێت و سوپای ئیسرائیلیش بۆ خولێکی نوێی جەنگ لە ئامادەباشی تەواودایە.


بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ دووەمجار لەگەڵ کابینەی ئەمنیی وڵاتەکەی کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران.

ئەم کۆبوونەوەیە ڕاستەوخۆ دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان نەتەنیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هات کە تێیدا هەماهەنگی تەواو کراوە بۆ دیاریکردنی هەنگاوی داهاتووی سەربازی و کاتی هێرشەکان.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، پرسی هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە چیتر جێگەی مشتومڕ نییە و بڕیاری کۆتایی لەسەر دراوە، بەڵکو ئێستا تەنها پرسیارەکە لەسەر کاتی دەستپێکردنی هێرشەکەیە.

باس لەوەش دەکرێت ئەم هێرشە نوێیەی واشنتن و تەلئەبیب زۆر جیاواز دەبێت لە هێرشەکانی ڕابردوو، چونکە ئەمجارە ئەو بنکە و شوێنە ستراتیژی و هەستیارانە دەکرێنە ئامانج کە پێشتر ترەمپ خۆی لە لێدانیان دەپاراست.



PM:04:41:20/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت