ئەمریکا ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران گەیاندووەتە لوتکە
وێستگەنیوز-
ناوەندە سیاسی و سەربازییەکانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەن کە ئەمریکا بە نیازە شەڕی دژی ئێران فراوانتر بکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییە سەربازییەکانی گەیاندووەتە لوتکە.
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، ئەمریکا نزیکەی 100 فڕۆکەی سووتەمەنی رەوانەی ناوچەکە کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوەی "هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە" و ئەگەری پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراوی پێکدادانەکان، هاوکات، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل هۆشداریی دایە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە پێداچوونەوە بە گەشتەکانیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل بکەن.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هەرچەندە ئێران هەوڵ دەدات ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت، بەڵام دۆخەکە وەک "تەقینەوە" وایە و ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا توندتر بن، رەنگە هەڵوێستی تاران بگۆڕێت، ئێران هەڕەشەی ئەوە دەکات هەر وڵاتێک یارمەتی ئەمریکا بدات، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، تاران هەموو پابەندییەکانی لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن هەڵپەساردووە و ئێستا بەپێی "بەڵگەنامەی ئیسلام ئاباد" کار دەکەن.
ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی "مێهر"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەمریکا 3 جار هێرشی کردووەتە سەر پارێزگای هورمزگان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، لە بەرامبەردا واشنتۆن جەخت دەکاتەوە کە دەیانەوێت سزای تاران بدەن لەسەر پابەندنەبوونی بە رێککەوتنەکان، بەڵام لە نوێترین پەیامیدا موجتەبا خامنەیی رایگەیاند، واژۆکەی تڕەمپ لەرێککەوتنەکەدا هیچ بایەخێکی نییە.
PM:10:55:18/07/2026
ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت