شرۆڤەكارێكی ئێرانی بۆ وێستگەنیوز: ئێران دەتوانێت لە ماوەی چەند رۆژێكدا بۆمبی ئەتۆمی دروست بكات


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتيح

شرۆڤەكارێكی سياسى ئێرانی كە چەندین پلەی دیبلۆماسی لە حكومەتەكانی پێشووی ئێران وەرگرتووە ئاشكرای كرد، ئێران دەتوانێت لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا چەكی ئەتۆمی دروست بكات.


ئەمیر موسەوی، شرۆڤەكاری سیاسی ئێرانی كە چەندین پۆستی دیبلۆماسی وەرگرتووە لە حكومەتەكانی پێشووی ئێران بە وێستگەنیوزی وت، "ئەگەر موجتەبا خامنەیی فەتوا دەربكات لە ماوەی چەند رۆژێكدا دەتوانین ژمارەیەكی زۆر بۆمبی ئەتۆمی دروست بكەین".

وتيشى، "كۆماری ئیسلامی ئێران تاوەكو ئێستا چەندین چەكی جۆراوجۆری هەیە بەكاری نەهێناوە و هەروەها هەموو شتێك ئامادەیە بۆ ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژێكدا 28 بۆمبی ئەتۆمی دروست بكەین، و تەنها چاوەڕوانی هەڵكردنی گڵۆپی سەوزین لەلایەن موجتەبا خامنەییەوە".


PM:05:46:18/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت