سینتكۆم: حهوتهمین شه‌پۆلی هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) رایگه‌یاند كه شه‌پۆلی حه‌وته‌می هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران كۆتایی هات.
سێنتكۆم له به‌یاننامه‌یه‌كدا له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا بۆ حهوتهمین شه‌وی یه‌ك له دوای یه‌ك هێرشه‌كانی له دژی ئێران ئه‌نجامدا".
ده‌شڵێت: " ئامانج له هێرشه‌كان لاوازكردنی زیاتری توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه و ئێران باجی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌دات".
ڕۆژی پێشتر له به‌یاننامه‌كه‌دا سینتكۆم ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زیاتر له 50 هه‌زار ئه‌ندام و سه‌ربازی ئه‌مریكی له سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی اوهڕاست جێگیركراون و له ئاماده‌باشیدان.
AM:08:52:18/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت