سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات: "لە کاتژمێری سفر نزیک دەبنەوە، چاوەڕوان بن"


وێستگەنیوز



ئەمڕۆ هەینی،17ـی تەممووزی 2026، فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیاندراوێکدا راستەوخۆ هەڕەشە لەهێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەکات ودەڵێت: "ئەمریکییەکان چرکە بە چرکە خۆیان لە کاژێری سفری ئۆپەراسیۆنی دژی یەکە دەریاییەکانی سێنتکۆم لە ئاوی ناوچەکەدا نزیک دەکەنەوە، چاوەڕوان بن".


هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەیدا بە گوێی ئەمریکادا و دەڵێت، جووڵەو کەرەستە سەربازییەکانی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا، لەژێر چاودێری تەواوی یەکە دەریاییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە."



ئەم بڵاوکراوەیەی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت کە لە چەندرۆژی رابردوودا بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمریکا بۆسەر پارێزگای هورمزگان، پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان تاران وواشنتن گەیشتوونەتە لووتکە و شەوی رابردووش تاوەکوبەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەتایبەت پارێزگا کەناراوییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام بوون کە بەهۆیەوە چەندین پرد و ژێرخانی گرنگی گواستنەوە لەو ناوچەیە تێکدراون.


PM:09:25:17/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو