ئه‌مریكا 5 پردی گه‌وره‌ی ئێران بۆردوومان ده‌كات...
وێستگه‌نیوز –
هێرشه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران به‌رده‌وامه و شه‌وی رابردوو هێرشی ئاسمانی چڕیان كرده‌سه‌ر ئامانجه‌كان و پێنج پردی گه‌وره‌ی ئێرانیان بۆردوومان كرد.
ئامانجی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا پچڕاندنی هێڵه‌كانی دابینكردنی سه‌ربازییه له ناوخۆی ئێران‌دا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی گه‌رووی هورمز و په‌كخستنی بازرگانییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی روسیا و چین.
دیارترینی ئه‌و پردانه‌ی كه به‌ئامانج گیراون بریتین له:
*پردی كههورستان و گریوه: ئه‌م دوو پرده ده‌كه‌ونه پارێزگای هورمزگان و له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و برینداربوون.
*پردی به‌نده‌ر خمیر: شاره‌كانی به‌نده‌ر عه‌باس و لار به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، زیانی به‌رچاوی به‌ركه‌وتووه و به‌و هۆیه‌وه رێگای سه‌ره‌كی داخرا.
*پرده‌كانی هێڵی ئاسنین: ئه‌مریكا پرده‌كانی هێڵی ئاسنینی نزیك پارێزگای گوڵستان له باكووری ئێران و به‌نده‌ر عه‌باسی كرده ئامانج.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ته‌هۆی په‌كخستنی جوڵه‌ی بازرگانی و سه‌ربازی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره له‌و ناوچه گرنگانه به‌سه‌ر گه‌رووی هورمزدا ده‌ڕوانن.
PM:12:07:17/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت