ترەمپ: هه‌فته‌ی داهاتوو خراپترین هه‌فته ده‌بێت بۆ ئێران
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی فراوانكردنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی له ئێران كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر تاران نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان، وێستگه‌كانی كاره‌با و پرده‌كان ده‌كرێنه ئامانج.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، تره‌مپ ئاشكرایكرد كه له شه‌وانی داهاتوودا ئه‌مریكا "زۆر به‌هێزه‌وه" بۆردوومانی ئێران ده‌دات.
وتیشی: "هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌وان زۆر خراپ ده‌بێت. هه‌موو وێستگه‌كانی كاره‌بایان له‌ناو ده‌به‌ین. هه‌موو پرده‌كانیان له‌ناو ده‌به‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتووگۆ و دانوستان نه‌كه‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، تره‌مپ رایگەیاند کە "به‌رده‌وام ده‌بن تا ده‌ڵێم ئیتر به‌سه".
PM:08:34:15/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت