"سیخوڕێكی مه‌ترسیداری ئیسرائیل له لوبنان ده‌ستگیر كرا"
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسێكی دادوه‌ری لوبنان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه كه‌سێكی نزیك له حزبوڵا به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل و پێدانی زانیاری هه‌واڵگری به ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته (موساد) له‌سه‌ر چه‌ند ئامانجێك كه هۆكاربوون بۆ كوشتنی سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبه‌كه، ده‌ستگیر كراوه.
به‌رپرسه دادوه‌رییه‌كه‌ی لوبنان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*سیخوڕێكی مه‌ترسیداری ئیسرائیلی له لوبنان ده‌ستگیركرا كه زانیاریی دزه‌پێكرد و بووه‌هۆی كوشتنی سه‌ركرده‌كانی حزبوڵای لوبنان.
* ده‌ستگیركراوه‌كه نزیك بوو له بازنه‌ی یه‌كه‌می سه‌ركردایه‌تی حزبوڵا...
*گومان ده‌كرێت ئه‌و ده‌ستگیركراوه زانیارییه ئه‌منییه هه‌ستیاره‌كانی سه‌باره‌ت به سه‌ركرده و ئامانجه‌كانی حزبوڵای لوبنان گواستبێته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئیسرائیل توانیویه‌تی ئیبراهیم عه‌قیل و فوئاد شوكر بكوژێت.
*ئه‌و ده‌ستگیركراوه به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین سیخوڕه‌كان داده‌نرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبه‌كه و تواناكانی بۆ ده‌ستگه‌یشتن به زانیارییه هه‌ستیاره‌كان.
*ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كانی تۆمه‌تباریان كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند ژماره‌یه‌كی گوماناوی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و زانیاری وردیان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ستكه‌وت.
*ده‌ستگیركراوه‌كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی عێراقی كردووه و خۆی ئاماده ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی لوبنان به‌ره‌و عێراق به‌جێبهێڵێت، چونكه زۆرجار گه‌شتی له نێوان به‌یروت و عێراق و توركیا ئه‌نجام داوه.
PM:06:03:15/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت