ئەمریکا شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی و مووشەکی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد
وێستگەنیوز-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم)، دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە ناوخۆی ئێران راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەمموزی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6ی بەیانی بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، هێزەکانیان دەستیان بە شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی و مووشەکی بۆ سەر ئێران کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئامانجی سەرەکی لەم هێرشانە پەکخستن و لاوازکردنی زیاتری ئەو توانایە سەربازییانەی هێزە ئێرانییەکانە کە لەم دواییانەدا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا بەکاریان هێناون.
سێنتکۆم جەختی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوەی سوپای ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی و رێگریکردن لەو هەڕەشانەی دەکرێنە سەر رێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی بازرگانی لە ناوچەکەدا، بە مەبەستی دابینکردنی سەلامەتی بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان.
PM:01:45:15/07/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت