بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران چەند بنکەیەکی ئەمریکی لهوڵاتانى عهرهبى بۆردومانکرد
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ چوارشەممە 15ی تەمووزی 2026، میدیایی فەرمی ئێران لەزارى بهرپرسانى باڵاى سوپاى پاسدارانەوە بڵاویکردوهتهوه، "شەپۆلێکی نوێی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان دژی بنکەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا ئەنجامداوە".
ڕاشیگەیاندووە، "بۆ جاری دووەم، بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەرەستەو کەلوپەلی سەربازیی سوپای ئەمریکامان لەبنکەی (ئەزڕەق) لەئوردن کردوەتە ئامانج".
دەشڵێت، "ناوەندێکی سوپای ئەمریکامان لەبەندەری (عەبدوڵڵا) لەکوهیت تێکشکاندوەو دامەزراوەکانی بەلەمی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکامان لەبەحرەین کردوەتە ئامانج".
ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لە تێکچووندایە ، ئەمەش دوای ئەو هێرشانەدێت کە هێزەکانی ئەمریکا چەند ئامانجێکیان لە ئێران بۆردوومانکرد.
AM:10:39:15/07/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت