تره‌مپ: باجی سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز هه‌ڵگیرا
وێستگه‌نیوز-
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر ئێران‌دا، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داخستنی گه‌رووی هورمزی به‌رووی ئێران‌دا راگه‌یاند ، ده‌شڵێت: "باجی سه‌ر كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز هه‌ڵگیرا".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه له پلاتفۆرمی تروس سۆشیال رایگه‌یاند كهگهرووی هورمز كراوه‌یه بۆ هه‌موو كه‌شتییه‌كان جگه له ئێران.
وتیشی: "هۆكاری ئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تی درۆزن و توندوتیژ و خراپهكارانهیانه كه به‌ره‌و له‌ناوچوونی ته‌واویان ده‌بات".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بڕیاری داوه باجی له‌سه‌دا 20 له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن هه‌ڵبگیرێت. له به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو له ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌وه پاره ده‌هێننه ئه‌مریكا.
ترامپ به هۆشدارییه‌ك كۆتایی به لێدوانه‌كه‌ی هێنا و رایگه‌یاند كه "رۆژانی كوشتنی سه‌دان هه‌زار كه‌سی ئێران له نێویاندا 52 هه‌زار خۆپیشانده‌ر كۆتایی هاتووه، له هه‌مووی گرنگتر ئێران هه‌رگیز نابێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
PM:11:26:14/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت