ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران
وێستگه‌نیوز -
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دووباره گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران‌دا سه‌پانده‌وه، به‌رده‌وامیشه له هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئێران به‌ئامانجی لاوازكردنی توانای ئه‌و وڵاته له دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ هاتووچۆی ده‌ریایی له گه‌رووی هورمزدا.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه كه به‌رفراوانترینه له دوای ئاگربه‌ستی جه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مانگی نیساندا، هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن كه له 17ی حوزه‌یران واژۆ كراوه.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه به پله‌ی یه‌كه‌م له ناكۆكییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز كه بۆ دابینكردنی وزه‌ی جیهانی زۆر گرنگه سه‌رچاوه ده‌گرێت و به‌هۆیه‌وه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی 5.1% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 87.51 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له كاتێكدا نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به ڕێژه‌ی 3.9% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 81.21 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سێهه‌مین شه‌وی له‌سه‌ریه‌ك ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی له شاره‌كانی باشووری ئێران كه به‌سه‌ر كه‌نداودا ده‌ڕوانن وه‌ك به‌نده‌ر عه‌باس و بوشه‌هر بۆردومان كردووه.
سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێ كه له‌نێو ئه‌و ئامانجانه‌ی كه بۆردوومان كراون، "سیسته‌می به‌رگری كه‌ناراوه‌كان، دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی وهۆكاری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی" هه‌یه.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی ئێران (ئیرنا) بیستنی ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه‌ی له نزیك شاری به‌نده‌ر عه‌باس كه ده‌كه‌وێته سه‌ر گه‌رووی هورمز راگه‌یاند.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران هه‌واڵی بیستنی پێنج ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ی له به‌نده‌ر عه‌باس بڵاوكرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری بوشه‌هر كه شوێنی تاكه وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه، رایانگه‌یاند كه رۆژی سێشه‌ممه جارێكی دیكه ناوچه‌كه كراوه‌ته ئامانجی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا.
به وته‌ی ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، سوپای ئه‌مریكا كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی له پارێزگای خوزستان له باشووری رۆژئاوای ئێران، له نزیك سنووری عێراق بۆردومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئیرنا كه له زاری وه‌لیوڵا حه‌یاتی جێگری پارێزگاری خوزستانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شاری عه‌بادان كه كۆنترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێدایه و شاری ماهشه‌هری كه‌نار ده‌ریا كه ناوه‌ندێكی پترۆكیمیاییه بۆردوومان كراون.
به‌پێی ئامارێك كه ئاژانسی فرانس پرێس به پشتبه‌ستن به میدیا و سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئێران كۆیكردۆته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه 28 كه‌س كوژراون.
PM:10:34:14/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت